به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای په‌له‌وه‌ر وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا هاورده‌ی په‌له‌وه‌ر له چه‌ند وڵاتێكی ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه بكات بۆ ناوخۆی هه‌رێم.
جه‌مال ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ره‌نتینه‌ی ڤێته‌رنه‌ری به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: به‌رده‌وام له رێگه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان ئه‌و وڵاتانه‌ی كه نه‌خۆشی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌و په‌له‌وه‌ر بڵاو ده‌بێته‌وه ئاگادار ده‌كرێینه‌وه و ئێمه‌ش هاورده‌كان به‌تایبه‌ت گۆشت و په‌له‌وه‌ر له‌و وڵاتانه راده‌گرین.
ڕاشیگه‌یاند: مانگانه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌و په‌له‌وه‌ر و پێویستیانه‌ی تێدا هاورده ده‌كرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاریان تێده ده‌كرێت هۆكاره‌كه‌ش بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌و وڵاتانه، چونكه پێگه‌ی فه‌رمی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان به‌رده‌وام ئه‌و وڵاتانه‌ی نه‌خۆشی بڵاوده‌بێته‌وه له‌ناو ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر بڵاویان ده‌كاته‌وه‌و ئێمه‌ش هاورده‌كان له‌و وڵاتانه راده‌گرین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.