زیاتر لە هەفتەیەکە سەرباری گرانی نرخەکەی کوالێتی بەنزین خراپ بووە، ئەمەش نیگەرانی لای شۆفێران دروستکردوە، بازرگانانیش دهڵێن کە بەنزینخانەکان بۆ کێبڕکێی نرخ "فێڵ" لە کوالێتییهكهى دەکەن.
لێژنهی پیشهسازی و سامانه سروشتییهكانی ئهنجوومهنی پارێزگای ههولێریش بهدواداچوون بۆ خراپی كوالێتی بهنزین دهكهن.
نافیز ناوپردانی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و سامانە سروشتیەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە كوردستان تیڤی راگەیاند: نوێنهرێكی لێژنهكهمان دەستنیشان دەکەین کە لەگەڵ لیژنەکانی چاودێری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان سەردانی بەنزینخانەکان بکەن بۆ پشکنینی کوالیتی بەنزین. ئاماژەی بەوەشدا: هەموو ئەو بەنزینخانانە سزادەدرێن کە سەرپێچییان کردوە و فێڵیان لە کوالیتی بەنزین کردووە.
لەبارەی نرخەکان نافیز ناوپردانی، گوتى: "بازاڕ ئازادە نرخەکانیش نەگەیشتووەتە ئاستێک کە زۆر جیاواز بێت و زۆر گران بێت، بۆیە ئێمە ناتوانین بەزۆر نرخ بە خاوەن بەنزینخانەکان دابگرین".
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، هەرێمی کوردستان رۆژانە پێویستی بە نزیکەی حهوت ملیۆن لیتر بەنزینە، ئەمە لەکاتێکدایە بەرهەمی ناوخۆ کە لە هەردوو پاڵاوگەی کار و بازیان بەرهەمدێت رۆژانە چوار ملیۆن لیترە، بۆ پڕکردنەوەی پێویستی ناوخۆ رۆژانە چوار ملیۆن لیتر بەنزین هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.