ئەمڕۆ ھەینی 24-5-2019 تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستی لەکارکێشایەوە و بڕیار وایە 7ی مانگی داھاتوو، بە فەرمی پۆستەکەی جێ بھێڵێت.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه تێرێزا مەی له‌گه‌ڵ گراهام برادی سه‌رۆكی لێژنه‌ی كۆمارییه‌كان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كه به لێژنه‌ی ساڵی 1992 ناسراوه كۆبوه‌وه ڕایگه‌یاند: كه به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه بۆ جاری دووه‌م په‌رله‌مانی به‌ریتانیا پلانی ده‌رچوونی له یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕه‌تكرده‌وه.
چونكه گرنگترین لێدوانه‌كانی ترێزا مه‌ی دانانی واده‌یه‌كی دیاریكراوبوو بۆ ده‌نگدان له په‌رله‌مان له‌پێناو ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا و په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا له داهاتوودا.
هه‌روه‌ها مه‌ی خوازیاربوو كه په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا پشتگیری له پلانه‌كانی بكه‌ن له پێناو بریكزت و هه‌روه‌ها ڕزگاربوونی وڵاته‌كه‌ی له قه‌یرانی ئابووری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.