نرخی نه‌وت له بۆرسه‌كانی جیهان دووچاری گه‌وره‌ترین داكشانی هه‌فتانه ده‌بێ لهمساڵداو له‌دوایین مامه‌ڵه‌كاندا به‌ڕێژه‌ی نزیكه‌ی له‌سه‌دا پێنج دابه‌زینی به‌خۆوه بینی.
نرخی نه‌وتی خاوی برێنت و خاوی ئه‌مه‌ریكی دووچاری گه‌وره‌ترین داكشانی ڕۆژانه‌و گه‌وره‌ترین زیانی هه‌فتانه بوونه‌وه له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردووه‌وه.
گۆڕانی شه‌ڕی بازرگانی له‌نێوان په‌كین و واشنتۆن بۆ شه‌ڕی ته‌كنه‌لۆژیی نرخی نه‌وتی به‌ره‌و داكشان بردووه.
له دوایین مامهلهكاندا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی خاوی برێنت به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 4.6 دابه‌زی و سێ دۆلار‌و 23 سه‌نت له‌نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستداو به 67 دۆلار‌و 76 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هه‌روه‌ها هه‌ر به‌رمیلێك خاوی ئه‌مه‌ریكی به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 5.7 دابه‌زی و هه‌ر به‌رمیلێكی سێ دۆلار‌و 51 سه‌نت له نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و به 57 دۆلار‌و 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
داڕشتنه‌وه‌ی / وشیار مه‌حمود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.