حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی توند له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریكا له چه‌ند مانگی داهاتوودا تێده‌گات كه ئێمه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و سووته‌مه‌نی به‌رده‌وام ده‌كه‌ین، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد له‌وانه‌یه ده‌رگایه‌ك به‌سه‌ر ئێمه دابخرێت به‌ڵام هاوكات شه‌ش ده‌رگا به ڕووماندا ده‌كرێته‌وه و ئێمه به هه‌موو توانا و هێزمانه‌وه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه به‌رده‌وام ده‌كه‌ین.
سه‌رۆك كۆماری ئێران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كرێكاری وڵاته‌كه‌ی جارێكی دیكه وه‌كوو بانگه‌شه‌یه‌ك خۆی به گوته‌بێژی خه‌ڵكی ئێران ئه‌زانێت و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كرێكاران و ژنان و پیاوانی چاونه‌ترسی ئێران ناهێڵن ئه‌مه‌ریكا سه‌ربكه‌وێت و ئێمه ئه‌و وڵاته به چۆكدا ده‌هێنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.