تێریزا مه‌ی كه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی سه‌ركردایه‌تیی پارتی پاریزگاران و سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا راگه‌یاند، دووه‌م ژنه كه له مێژووی بریتانیا بۆته سه‌رۆك وه‌زیران .
مارگارێت تارچه‌ر یه‌كه‌م ژنی بریتانیی بوو كه له ساڵی 1979 تا ساڵی 1990 سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا بوو .
دوای ئه‌و تێریزا مه‌ی دووه‌م ژنه كه له مێژووی بریتانیا ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران، له ساڵی 2016 دوای ئه‌وه‌ی ده‌یڤید كامێرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی بریتانیا به‌هۆی ریفراندۆمی ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و سه‌ركه‌وتنی ده‌نگی به‌ڵێ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، تێریزا مه‌ی له كانوونی دووه‌می ساڵی 2016 وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی بریتانیا ده‌ست به‌كاربوو .
تێریزا مه‌ی له یه‌كی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1956 له ئێووست بۆرن له‌دایكبووه، له مانگی ئایاری ساڵی 1997 بووه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی بریتانیا ، دواتر له ساڵی 1999 تا 2001 وه‌زیری په‌روه‌رده بووه .
له سه‌رده‌می كابینه‌ی ده‌یڤید كامێرۆنیش، له ساڵی 2010 تا 2016 وه‌زیری ناوخۆ بووه، دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌یڤید كامێرۆن له 13ی ته‌مموزی 2016 ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، تێریزا مه‌ی بوو به سه‌رۆك وه‌زیران .
تێریزا مه‌ی له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكوومه‌ت و پارتی پارێزگاران له قۆناغێكی زۆر سه‌ختدا ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجام ده‌دا، گه‌وره‌ترین ئه‌رك كه به‌رۆكی گرتبوو و به‌ری نه‌ده‌دا پرسی ده‌رچوونی بریتانیا بوو له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه به برێگزیت ناسراوه .
تێریزا مه‌ی له په‌رله‌مان زۆر هه‌وڵی دا چونه ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارتی كرێكاران له‌گه‌ڵی نه‌بوون و به‌شێكی ئه‌ندامی پارته‌كه‌ی خۆیشی پارتی پارێزگاران دژی برێگزیت بوون، تێریزا مه‌ی نه‌یتوانی له په‌رله‌مان ده‌نگی ته‌واو بۆ به‌جێگه‌یاندنی برێگزیت به‌ده‌ست بهێنێت كه ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كیی راگه‌یاندنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بوو له هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی پارتی پارێزگاران و سه‌رۆك وه‌زیران .
تێریزا مه‌ی رایگه‌یاند كه تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ پارتی پارێزگاران هه‌ڵده‌بژێردرێت، له حه‌وتی مانگی حوزه‌یران ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت .
له ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا تێریزا مه‌ی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی وڵاتان دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی هه‌بووه و سه‌ردانی چه‌ندین وڵاتیشی كردووه، هه‌میشه گرنگی به خۆی ده‌دا، ستایلی تایبه‌ت به خۆی هه‌بووه، گرنگیی زۆری به جل و به‌رگ و ملوانكه و گه‌ردانه‌ی گرانبه‌ها داوه .
دووه‌م ژنه كه له مێژووی بریتانیا بووه سه‌رۆك وه‌زیران ، مه‌ی رایگه‌یاند كه به‌م نزیكانه ده‌ست له ئه‌ركه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت و به دڵنیاییش نابێته دوایین سه‌رۆك وه‌زیرانی ژن .
لێدوانی تێریزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی بریتانیا:
به‌م نزیكانه ئه‌ركه‌كه‌م به‌جێ ده‌هێڵم كه شه‌ره‌فێك بوو بۆ من ، دووه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی ژن، به دڵنیایی دوایین سه‌رۆك وه‌زیرانی ژنیشن نابم، من ئه‌مه ده‌كه‌م به بێ هیچ ئیراده‌یه‌كی خراپ ، به‌ڵام به پێزانینێكی زۆره‌و و هه‌میشه‌ییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵ بره‌خسێنم بۆ خزمه‌تكردنی وڵاته‌كه‌م كه خۆشم ده‌وێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.