Erbil 38°C پێنجشەممە 10 ئەیلوول 17:14

تره‌مپ رەزامەندی دەربڕی هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات

بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێرانه‌
کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی ئەمریکا، رەزامەندی دەربڕی لەسەر ناردنی هێزی سەربازیی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

میدیاکانی ئەمریکا لە چەند سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویانکردەوە، ترەمپ رەزامەندی لەسەر ناردنی سیستەمی بەرگریی مووشەکی و فڕۆکەی چاودێری بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕیوە، لەگەڵ ستافی پێویست بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکان.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانەی قسەیان بۆ میدیاکانی ئەمریکا کردووە'' ئەمریکا بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران هێزی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، بەڵام هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی جێگیربوونی ئەو هێزانە ئاشکرانەکراوە  .

پێشتریش ئەمریکا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران، فڕۆکەی B52 و سیستەمی بەرگریی دژە مووشەکی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.