فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری ئابوری و هاوكات وەزیری دارایی عێراق، سەرۆكایەتی چوارەمین كۆبونەوەی ئامادەكردنی ستراتیژی بودجەی ساڵی 2020_2022 كرد.
بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی فوئاد حوسێن، لە كۆبونەوەكەدا، باس لە تەواوكردنی بنەما سەرەكیەكانی پرۆژە یاسای بودجەی 2020-2022 كرا بەدەستنیشانكردنی گوژمەی ئەو پرۆژانەی بۆ وەزارەتەكانی كارەبا و كار تەرخانكراون هەروەها بۆ پێشخستنی كەرتی كارەبا بەبەشداری ئەو كۆمپانیایانەی جێگەی متمانەن و بۆ پێشخستنی میكانیزمەكانی وەرگرتنی كرێی كارەبا".
هەر لە كۆبونەوەكەدا باس لە ستراتیژی وەزارەتی بازرگانی كرا لە ساڵانی داهاتو بەدانانی بەرنامە و پلانی تۆكمە بۆ گرنگیدان بەئاسایشی خۆراك و گۆڕینی سیستەمی پسوڵەی خۆراك بۆ پسوڵەی دارایی (نقدی) بۆ سود وەرگرتنی چینی هەژاران لەم پسوڵەیە لەسەر بنەمای داتابەیسی چاودێری كۆمەڵایەتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.