به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پڕۆژه‌یه‌كى تازه‌ى ئه‌مه‌ریكای بۆ ڕێكخستنى سیسته‌مى گه‌یاندنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ی ئاشكرا كرد، كه به هۆیه‌وه سیسته‌مى په‌یوه‌ندیكردنى پێشمه‌رگه یه‌كده‌خرێت.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئەمینداى گشتیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به باسنیوزى راگه‌یاند "ئه‌مه‌ریكا له ڕێى پڕۆژه‌یه‌كى تازه‌وه سیسته‌مى گه‌یاندن بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه دابین ده‌كات، كه له رێگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندیكردن له نێوان سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به شێوه‌ى بێته‌ل ده‌بێت".
راشیگه‌یاند "پێشتر به‌هۆى نه‌بوونى سیسته‌مێكى پێشكه‌وتووى یه‌كخراو ، چەندین جۆر هێڵى په‌یوه‌ندى به‌كارده‌هات له نێوان یه‌كه‌كان و وه‌زاره‌تدا بۆ په‌یوه‌ندیكردن، ئه‌مه‌ش جهنجاڵییهكى زۆرى دروست ده‌كرد، به‌ڵام به ته‌وابوونى ئه‌و پڕۆژه‌یه، سیسته‌مى په‌یوه‌ندیكردن له نێوان یه‌كه‌كان و وه‌زاره‌ت دەكرێتە یەك سیسته‌م".
یاوەر ئاماژه‌ى به‌وەش كرد "كاركردن له پڕۆژه‌كه به‌رده‌وامه، سه‌ره‌ڕاى راگرتنى مه‌شق و راهێنانى ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كى كاتی".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.