به‌رپرسێكی ئه‌مریكی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی بۆردومانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌غدا ئاشكرا كرد.
مایكل گلیدای، یه‌كێك له‌به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی بۆردومانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا ده‌ریخستووه كه بریكاره‌كانی ئێران رۆكێتیان ئاراسته‌ی نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا كردووه.
گوتیشی: لێكۆڵینه‌وه‌كان پشتی به زانیاری هه‌واڵگری و چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك به‌ستووه كه له‌ناوچه‌كه‌دا كۆكراونه‌ته‌وه.
هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌رپرسانی ئه‌منی به‌غدا رایانگه‌یاند كه رۆكێتێك له جۆری كاتیوشا له‌نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوه‌راستی ناوچه‌ی خه‌زرا له‌به‌غدا كه‌وتۆته خواره‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سكای نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.