دكتۆرپشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم بەبۆنەی دەستپێكردنی ئەزمونە گشتییەكان كە بڕیارە سبەی رۆژی یەك شەممە 26/5/2019 تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی و رۆژی دووشەممە 27/5/2019 بۆ 9ی بنەڕەتی دەستپێبكات، پەیامێكی بڵاوكردەوەو داوای لە قوتابیان وخوێندكارانی خۆشەویست كرد كە گوێ بەو پروپاگەندانە نەدەن كە ساڵانە دەكرێن سەبارەت بە ئەزمونەكان .
گوتیشی لەرووی ئەمنیشەوە ئەوەی پێویست بێت دەستبەركراوە، هەروەها وەرەقەی سۆمای ئەمساڵ زۆرجیاوازە لە ساڵی رابردوو، ئاسانكاری زۆر بۆ قوتابیان و خوێندكاران كراوە بۆ ئەوەی هەلەی تێدا نەكرێت.
لە كۆتایی پەیامەكەی وەزیری پەروەردە سوپاسی بێپایانی مامۆستایان و بەرێوەبەری هۆڵەكان و سەرپەرشتیاران كرد ورایگەیاند ئەوانە ئایندەی گەلەكەمانن و چەندین نەوەیان پەروەردە كردووە و دەستخۆشیانی ئاراستە كردن و گوتی : دڵنیام كە پەروەردە لە سەر دەستی ئەوان بەردەوام دەبێت . ئەمساڵیش بە هەمان شێوەی ساڵانی پێشوو پرۆسەكە بە سەركەوتوویی بە ئەنجام دەگەیەنن
سوهێل تاهیر عەبدولڵا ... كوردستان تیڤی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.