له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت ، لە بنکەی مەشقی پیادەی كه‌ركوك به ئاماده‌بوونی فه‌رمانده‌و جێگری فه‌رمانده‌ی بنكه‌كه‌و نوێنه‌رو راهێنه‌رانی هاوپه‌یمانان، دوو خول له بواره‌كانی هه‌نده‌سه‌ی سه‌ربازی و پێگه‌یاندنی مامۆستایانی پێشكه‌وتووی مه‌شق كۆتاییان پێهات.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، له مه‌راسیمی كۆتایی خوله‌كاندا له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی بنكه‌و نوێنه‌ری هاوپه‌یمانان وتار پێشكه‌شكران، هه‌ردوولا ئاماژه‌یاندا به گرنگی مه‌شق و راهێنانه‌كان و به‌رده‌وامبونیان، هه‌روها هیوایان خواست ده‌رچوانی خوله‌كان هه‌ریه‌كه‌یان ببنه مامۆستا‌و شاره‌زایه‌كی چالاك له‌ناو یه‌كه‌كانیانداو رۆڵی خۆیان له پته‌وكردنی بنه‌ماو توانا زانستیه سه‌ربازییه‌كاندا بگێڕن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه له هه‌ردوو خوله‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌كی زۆری پێشمه‌رگه تیایدا به‌شداربوون، له‌لایه‌ن راهێنه‌ران و شاره‌زایانی هاوپه‌یمانانه‌وه چه‌ندین وانه‌و مه‌شقی زانستی وترانه‌وه‌و، له كۆتاییشدا بڕوانامه‌و دیاری به‌سه‌ر به‌شداربوان و یه‌كه‌مه‌كانی خوله‌كاندا دابه‌شكران.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.