Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 20:00

قایمقامی شنگال : دۆخی موسڵ و شنگال ئاڵۆزه‌ و ناوچه‌که‌ له‌کۆمه‌ڵێک ململانێى بێکۆتایی دایه‌

جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له‌ سنووری ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه‌
کوردستان TV
100%

ماوه‌یه‌كه‌ جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له‌ سنووری ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه‌ و له‌ رێگه‌ی دانانه‌وه‌ی بۆمب و هێرش كردنه‌ سه‌ر خاڵه‌كانی پشكنین و هه‌روه‌ها سووتاندنی گه‌نمی جووتیاران په‌ره‌یان به‌ چالاكییه‌كانی خۆیان داوه‌.

 هه‌ر له‌و باره‌وه‌ مه‌حما خه‌لیل قایمقامی شنگال له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ناوچەكانی شنگال و نەینەوا كۆمەڵێك ململانێی بێكۆتایی تێدایە و نابێت دۆخەكە بەو شێوەیەی ئێسته‌ بمێنێتەوە كە تەنها خەڵكەكەی باجەكەی دەدەن، داوایش ده‌كه‌م بەپەلە چارەسەر بۆ دۆخی ئەو ناوچانە بدۆزرێتەوە و لە جەنگ و چاوتێبڕینە نێودەڵەتییەكان بپارێزرێت.

 لە ڕاگەیەندراوەكەدا هه‌روه‌ها هاتووه‌، سەقامگیری عێراق پابەندە بە سەقامگیری ئەو ناوچانەوە، سەرەڕای ئەوەی دەبێتە هۆی كشانەوە و كەمبوونەوەی چەكدارانی داعش و جموجوڵەكانیان كۆنترۆڵ دەكات، لە بەرژەوەندی وڵاتە و دەستكەوتێكی گەورە دەبێت بۆ حكوومەتەكەی عەبدولمەهدی، كە سەروەری دەستوور پیشان دەدات و یاسا دەبێتە تاكە نازناوی وڵات.

 مه‌حما خه‌لیل له‌ كۆتایدا داوا ده‌كات،‌ لە پرۆسەی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشەكانی ئەو ناوچانەدا پشت بەو بڕگە یاسایی و دەستووریانە ببەسترێت كە تا ئێسته‌یش كارایە، بەڵام چاوەڕوانی خستنە بواری جێبەجیكردن دەكەن، نموونەی ئەو بڕگانەش مادده‌ی سه‌د و چلی دەستووری عێراقییە. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.