ئه‌دمیراڵ مایكاڵ گیڵده‌ی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ركان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، ئاشكرایكرد ئه‌و پێكهاته سه‌ربازییه‌ی كه له دژی ئێران ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كرێت، بریتیین له فڕۆكه‌ی به فڕۆكه‌وان و بێفڕۆكه‌وان كه ئامانجیان چاودێرییكردنه، به‌تالیۆنێكی پاتریۆت كه له چوار مووشه‌كهه‌ڵگر پێكهاتوون، یه‌كه‌یه‌كی ئه‌ندازیاریی به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی رێكاره‌كانی به‌رگریی و كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی فڕۆكه‌هه‌ڵگر.
دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندیی نیشاندا له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی هه‌زار و ٥٠٠ سه‌ربازی دیكه بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌دمیراڵ مایكاڵ گیڵده‌ی و بریكاری راوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی بۆ كاروباری ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كاتی ویڵبارگه‌ر، له پێنتاگۆن كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازكرد.
مایكاڵ گیڵده‌ی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه هێزه زیاده‌كه له‌سه‌ر داواكاریی فه‌رمانده‌ی هێزه ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا (CENTCOM)، جه‌نه‌راڵ كێنس مه‌كه‌نزی بووه و تا هه‌فته‌ی داهاتوو هێزه‌كان له‌و شوێنانه ده‌بن كه بۆی ره‌وانه ده‌كرێن.
راشیگه‌یاند: "ئه‌م هێزانه له دژی مووشه‌كه كروزه‌كانی ئێران، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و فڕۆكه‌ی جه‌نگیین به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگریی، له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه مووشه‌كییه‌كانی ئێران‌دا به‌تالیۆنێكی پاتریۆتن، یه‌كه‌یه‌كی ئه‌ندازیاریی به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی رێكاره‌كانی به‌رگریی و كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی فڕۆكه‌هه‌ڵگره به‌مه‌به‌ستی بوونی بژارده‌ی زۆرتر له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان. سه‌رجه‌م ئه‌مانه نزیكه‌ی هه‌زار و ٥٠٠ سه‌ربازن .
گیڵده‌ی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردوو مووشه‌كهه‌ڵگرێكی پاتریۆتی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه و ماوه‌ی كاری به‌تالیۆنێكی پاتریۆتیشی درێژكردووه‌ته‌وه كه له چوار مووشه‌كهه‌ڵگری پاتریۆت پێكهاتوون و ماوه‌ی كاركردنیان له ناوچه‌كه كۆتاییهاتبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.