Erbil 38°C پێنجشەممە 10 ئەیلوول 17:56

عومان : هۆشداری له‌شه‌ری نێوان ئه‌مریکاو ئێران ده‌دات و رایده‌گه‌ێنێت به‌زیان بۆ ته‌واوی جیهان به‌کۆتا دێت

عوممان هەوڵی هێورکردنەوەی گرژیـیەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەدەین
کوردستان TV
100%


وەزیری دەرەوەی سەڵتەنەتی عوممان ڕایگه‌یاند وڵاتەکەی لەگەڵ لایەنی دیکە هەوڵی هێورکردنەوەی گرژیـیەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەدەن. 

یوسف بن عەلەوی بن عەبدوڵڵا لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئاشكرایكرد هەوڵێکی زۆر بۆ ئەم مەبەستە دەدەن و لە ئێستادا پەیوەندیەکی چڕی بۆ ئەنجام دەدەن. 

داواشی کرد کۆمەڵی نێودەوڵەتی لەگەڵ عومماندا بەشداری بکات تاوەکو ڕێگری بکەن لە هەڵگیرساندنی شەڕ. 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عوممان هۆشداریشی دا کە ئەگەربێت و شەڕ هەڵبگیرسێت ڕەنگە زیان بە تەواوی جیهان بکەوێت. هه‌روه‌ها گوتیشی هەردوو لایه‌نی ئه‌مریكا و ئێران هه‌ست بە مەترسی دۆخەکە دەکەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.