له مانگی ره‌مه‌زاندا رێگه له خواردنه‌وه‌ی ئاشكرای مادده كهولییه‌كان گیراوه و فرۆشتنیشی سنوردار ده‌كرێت، له دوو هه‌فته رابردوشدا له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆردا گیراوه.
گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ بۆ رێزگرتن له مانگی رەمەزانی پیرۆز و رۆژووانان، قائیمقامیه‌تی سلێمانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌و مانگه دروستكردوه كه رێگری له فرۆشتن و به ئاشكرا خواردنه‌وه‌ی كهول ده‌كات و له كاتی هه‌بونیدا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێت.
وتی؛ لیژنه هاوبه‌شه‌كان بەهەماهەنگی لەگەڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی، توانیومانە تارادەیەكی زۆر باش ڕێگری لە خواردنه‌وه‌ی كهول به ئاشكرا و له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه‌گشتیه‌كان هه‌ر كه‌س و شوێنێك سەرپێچی كردبێت روبەروی لێپرسینه‌وه كراونه‌ته‌وه.
ووتیشی؛ به‌شێك له رۆژووانان سه‌ردانی شوێنه‌گشتیه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیان له‌وشوێنه‌ی لێی دانیشتوون به‌ربانگ ده‌كه‌نه‌وه ناكرێت له‌م مانگه‌دا هه‌ستیان بریندار بكرێت و خه‌ڵكانێك هه‌بن له‌به‌رچاویانه‌وه خواردنه‌وه كهولیییهكان بخۆنه‌وه و ببنه مایه‌ی بێزاركردنیان.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد؛ لیژنه‌ی مانگی ره‌مه‌زان لە چەند رۆژی رابردودا دەستیان بەسەر بڕێك خواردنەوه مه‌ستییه هه‌مه‌جۆره‌كاندا گرتووە، دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زانیش به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی خواردنه‌وه‌كان له‌ناوده‌برێن، خاوه‌نی ئه‌و دوكانانهشی سه‌رپێچیان كردوه روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.