Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 07:19

سوپای ئه‌مریکا فڕۆکه‌ی جه‌نگی ئێف-35 ئه‌ی له‌ ئیتاڵیا جێگیر ده‌کات

له‌ بنكه‌ی ئه‌ڤیانۆی سه‌ربازی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

راگه‌یه‌ندرا كه‌ به‌ ئامانجی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دوژمن و دڵنیاكردنه‌وه‌ی ھاوپه‌یمانه‌كانی له‌باره‌ی ئاسایشی ھه‌رێمییه‌وه‌، سوپای ئه‌مریكا فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف-٣٥ ئه‌ی له‌ ئیتاڵیا جیگیركردووه‌.

ئاژانسی ھه‌واڵیی ئه‌سۆشه‌یتتد پرێس (AP) بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ بنكه‌ی "ھیڵ ئاییه‌ر فۆرس بیز" له‌ ویلایه‌تی یوتا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ فڕۆكه‌كان دوێنێ ھه‌ینی له‌ بنكه‌ی ئه‌ڤیانۆی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ ئیتاڵیا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ به‌ ئامانجی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دوژمن و دڵنیاكردنه‌وه‌ی ھاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئاسایشی ھه‌رێمیی، فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف-٣٥ ئه‌ی-ی له‌ ئیتاڵیا جیگیركراون.

ھه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌روو كه‌ ئه‌مه‌ دووه‌م كاروانی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف-٣٥ ئه‌ی-ه‌ كه‌ سوپای ئه‌مریكا له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی له‌ ئیتاڵیا جێگیری بكات.

سوپای ئه‌مریكا یه‌كه‌م كاروانی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف-٣٥ ئه‌ی له‌ ساڵی ٢٠١٧دا له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی له‌ به‌ریتانیا جێگیر كرد.

پێشتر سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن بۆ چه‌ند جارێك داوای له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا كردبوو كه‌ سوپایه‌كی راسته‌قینه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان دابمه‌زرێنن و چی دیكه‌ پشت به‌ توانا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا نه‌به‌ستن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.