ده‌سته‌ی یاریزانانی پیشه‌گه‌ری له‌ئینگلته‌را لیستی پاڵێوراوانی به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له‌لایه‌ن هانده‌رانه‌وه ده‌نگی بۆ ده‌درێت، جێی ئاماژه‌یه ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێرامانه له‌نێو لیسته‌كه‌دا ناوی یاریزانی پیشه‌گه‌ری میسری محه‌مه‌د سه‌لاح و ئۆبامیانگی هێرشبه‌ری ئه‌رسناڵ له‌لیسته‌دا بوونی نیه، له‌كاتێك هه‌ردوو یاریزان توانیان له‌م وه‌رزه‌دا براوه‌ی خه‌ڵاتی گۆلكاری خولی ئینگلیزی بن
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی ده‌سته‌ی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كان بڵاویكردۆته‌وه له‌ریزی مانچسته‌ر ستی سێرگیۆ ئه‌گیۆرۆ و ره‌حیم ستیرلینگ و بیرناردۆ سیلڤا ناویان هاتووه شانبه‌شانی یاریزانان ڤان دیك و سادیۆ مانی له‌ریزی لیڤه‌رپول و ئیدین هازاری ئه‌ستێره‌ی چێلسی، پێویسته بوترێت ڤان دیك توانی له‌ماوه‌ی رابردوو براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی وه‌رز بێت كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ناوبراو هه‌ڵبژێردراو له‌ئێستاشدا له‌چاوه‌ڕوانی به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی ده‌نگی هاوولاتیانه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌وه‌رزی رابردوو محه‌مه‌د سه‌لاح توانی هه‌ردوو نازناو به‌ده‌ست بێنێت و له‌م وه‌رزه‌ش ئه‌و یاریزانه پالێوراو نیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.