Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:42

پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆلان گارۆس ده‌ستپێده‌کات

له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا
کوردستان TV
100%


له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا تیروپشكی ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆلان گارۆس له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی كه‌ دووه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه، ڕاكێشرا

 پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ستپێده‌كات، له‌ تیروپشكی ململانێكانی پیاواندا، ڕافائێل نادالی ئیسپانی و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو و خاوه‌نی یازده‌ نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ قۆناغه‌ سه‌ره‌تاییه‌كاندا سه‌ركه‌وێت ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی دێڤید گۆفینی به‌لجیكی ده‌بێته‌وه، هاوكات نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان ئه‌گه‌ر گه‌یشته‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی، له‌م قۆناغه‌دا، یاری له‌گه‌ڵ ئه‌لكیسه‌نده‌ر زڤیرێڤی ئه‌ڵمانی ده‌كات، لای خۆشیه‌وه‌ ڕۆجێر فیدرێری سویسری و پۆلێنكراوی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان له‌ یه‌كه‌م یاری خۆی له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا ڕووبه‌ڕووی لۆرێنزۆ سۆنیگۆی ئیتاڵی ده‌بێته‌وه، له‌ ململانێكانی ئاستی خانمانیشدا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سیمۆنا هالیپی ڕۆمانی و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی یاری له‌گه‌ڵ پێترا كڤیتۆڤای چیكی بكات، هه‌ر له‌ هه‌مان قۆناغدا، ئه‌گه‌ری زۆره‌ ناومی ئۆساكای ژاپۆنی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ڕووبه‌ڕووی ئاشلی بارتی ئوستڕالی ببێته‌وه‌

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.