بۆ جارێكی دیكه ئه‌مرۆ تۆپخانه‌كانی توركیا ده‌شتی هێرتیان له‌ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆدومان كرد .
ئه‌مڕۆی شه‌ممه 25ی ئایاری 2019 تۆپخانه‌و فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپایی توركیا بۆ جارێكی دیكه چیا‌و بهرزیهكانی ده‌شتی هێرتیان له‌ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردومان كرد .
به‌پێ وته‌ی دانشتوانی ناوچه‌كه دوایی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆی دوو فڕكه‌ی جه‌نگی سوپای توركیا چیای سپیندارهیان لهههنداوی گونده‌كانی گه‌لی شێخ زادان و كۆلیت یان بۆردومان كرد هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردومانی فڕۆكه‌كان تۆپخانه‌كانیش به‌چڕی گه‌رویی كه‌وه‌رت یان له‌سنووری خواكوڕك و ده‌شتی هیڕت تۆپباران كرد.
سوپای توركیا به بیانووی هه‌بوونی بنكه‌و بارهكاكانی په‌كه‌كه به‌رده‌وامه له بۆردومان كردنی ناوچه سنووری و نزیك گوند‌و ئاوایه‌كان و پێش نیوه‌ڕۆی دوێنیش فڕۆكه‌كانی توركیا گوندی ئالموش و گه‌لی خواكوركیان بۆدومان كرد له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردووش‌دا بۆ جاری سێهمه سوپای توركیا چیا‌و دۆڵ و به‌رزایه‌كانی ده‌شتی هێرت و خواكوڕك له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردومان ده‌كات.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.