حکوومەتی سعودییە ئاشكرایكرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 270 هەزار عومرەکاری عێراقی سەردانی سعودییەیان کردووە، بۆ جێبەجێکردنی ئەو سونەتە.
ئەمڕۆ شەممە 25ی ئایاری 2019 بەپێی ئامارێکی حکومەتی سعودییە 269 هەزار و 554 عومرەکاری عێراقی سەردانی سعودییەیان کردووە و پلەی نۆهەمی گرتووە لە دوای وڵاتەکانی مالیزیا و یەمەن و جەزائیر و تورکیاوە.
بەپێی ئامارهكهی حكوومهتی سعودیه، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 18ی مانگی رەمەزان، فیزە بۆ حهوت ملیۆن و 259 هەزار و 463 کەس بۆ هاتنە ناو سعودییە دابینراوە.
ههروهها ئهمهش روونكراوهتهوه لەو رێژەیە شهش ملیۆن و 943 هەزار و 964 عومرەکار سەردانی سعودییەیان کردووە.
و: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.