Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:25

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەسووتاندنی گه‌نمی جووتیاران رادەگەیەنێت

ئەم کارە وەک تۆڵە ئەنجام دراوە
کوردستان TV
100%


رێكخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەسووتاندنی سەدان دۆنم زەوی كشتوكاڵی و دەغڵودانی جووتیاران لە عیراق و سوریا راگەیاند.

ئەمڕۆ شەمممە 25ی ئایاری 2019 رێكخراوی داعش لە رێگای رۆژنامەی (النبأ)ـی سەر بەو رێكخراوە رایگەیاند: بەرپرسیارن لە سووتاندنی سەدان دۆنم زەوی كشتووكاڵی و دەغڵودانی هاووڵاتیان لە تەواوی عێراق و سووریا.

داعش ده‌ڵێت سوتاندنی هەزاران دۆنم زەوی لە سوریا و عێراق دەخاتە ئەستۆى خۆى و رایدەگەیەنێت؛ ئەم کارە وەک تۆڵە ئەنجام دراوە.

پێگە ئەلیکترۆنییەکانى سەر بە گرووپی تیرۆیستی داعش بڵاوی کردووەتەوە؛ هەزارن دۆنم زەوی کشتوکاڵییان لە پارێزگانی (کەرکووک، موسڵ، سەڵاحەدین، دیالە) لە عێراق و حەسەکە لە کانتۆنی جزیرە لە رۆژئاوای کوردستان لە سوریا سوتاندووە و ئەوەشى وەک تۆڵە بەرامبەر نەیارانی رێکخراوە تیرۆریستییەکە ناوبردووە.

ئەوە لە کاتێکدایە شەوی (21)ی ئەمە مانگە ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لە گوندی ئەلبوسەباح كە دەكەوێتە نێوان ناوچەی حەفتەغار و قەزای خورماتوەوە، ئاگریان لە دانەوێڵەی جوتیارە كوردەكانی گوندەكە بەرداوە و بەهۆیەوە نزیكەی سەد دۆنم زەوی بەگەنم چێندراوی جوتیاران سوتاوە، بەشێوەیەک ئاگرەكە تا بڵێسەى سەندوە و نە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدەم رووداوەکەوە چۆن و نە هیچ كەسێك لە دانیشتوانی گوندەكە لە ترسی ژیانی خۆیان و ئەگەری بۆمبی چێندرا و تەقەی ئەو چەكدارە نەناسراوانە، نەچوون ئاگرەكە بكوژێننەوە.

پێشتریش پارێزەرى ئەو جوتیارانەى زیان بە زەویە کشتوکاڵییەکان و بەروبومەکانیان گەیەندرابوو، سەردانى پەرلەمانى کوردستانیان کرد و لەگەڵ نیگەرانى و داواکارییەکانیان گەیاندە لیژنەى کشتوکاڵ و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم.

پ: سامان زاهیر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.