وەزیری نەوتی عێراق راگەیاند، داخستنی گەرووی ھورمز لەلایەن ئێرانەوە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری عێراق دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە 25 ی ئایاری 2019 سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامهوانیدا گوتی" گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و ئەگەری داخستنی گەرووی ھورمز كاریگەری نەرێنی لەسەر ئاڵۆگۆڕی بازرگانی عێراق و ئەو وڵاتانە دەبێت، كه لەرێگەی گەرووی ھورمزوە نەوت ھەناردە دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق ھەموو ھەوڵ و بژاردەیەك لەئەگەری داخستنی گەرووی ھورمز دەگرێتەبەر و ئامادەشە رووبەرووی ئەو رووداوە ببێتەوە، لەھەمانكاتدا پێشبینی داخستنی گەرووی ھورمز ناكەن، چونكە زیانێكی زۆر بە ناوچەكە و تەواوی جیھان دەگەیەنێت، لهبهر ئهوهی رۆژانە 18 ملیۆن بەرمیل نەوت لەرێگەی ھورمزەوە ھەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت.
و: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.