به‌هۆی بوونی كانزاكانی (ئاسن، مس، مه‌گنسیۆم، زینك، سلینیۆم و پۆتاسیۆم) له قارچكدا سوودێكی زۆری هه‌یه.
ئه‌م خۆراكه، كالۆرییه‌كی كه‌م به جه‌سته ده‌دات و هۆكار نابێت بۆ قه‌ڵه‌وی و ئاوی زۆری تێدایه، بڕێكی كه‌م سۆدیۆم و نیشاسته و چه‌وری تێدایه، زیاتر له مۆز پۆتاسیۆمی تێدایه و بۆ ته‌ندروستی دڵ زۆر به‌سووده.
گرنگترین سووده‌كانی قارچك:
یه‌كه‌م: چه‌ورییه زیانبه‌خشه‌كان ده‌سوتێنێت و له‌هه‌مان كاتدا دژی دروستبوونی شێرپه‌نجه كار ده‌كات.
دووه‌م: چاره‌سه‌ری به‌رزی په‌ستانی خوێن ده‌كات.
سێیه‌م: پرۆتینی پێویست به جه‌سته ده‌به‌خشێت و چه‌وری له‌پێكهاته‌یدا نییه، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن ماسوولكه‌كانیان به‌هێزبێت ئه‌وه باشتر وایه قارچك بخۆن.
چواره‌م: به‌سووده بۆ نه‌خۆشی شه‌كره و قه‌ڵه‌وی.
پێنجه‌م: ده‌روونی مرۆڤ ئارام ده‌كاته‌وه و چاره‌سه‌ری نائارامی ده‌روونی ده‌كات.
شه‌شه‌م: به‌سووده بۆ قه‌بزی و سیل، باشتر وایه له‌گه‌ڵ لیمۆ یان سركه بخورێت.
حه‌وته‌م: سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی ڤیتامینه‌كانه.
هه‌شته‌م: چالاككه‌رێكی باشه بۆ كۆئه‌ندامی ده‌مار و نوێكه‌ره‌وه‌یه بۆ شانه‌كان.
نۆیه‌م: قارچك پۆتاسیۆم له پێكهاته‌یدا هه‌یه و ئه‌گه‌ری توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه، دڵ و گورچیله‌كان له نه‌خۆشی ده‌پارێزێت.
ده‌یه‌م: جه‌سته له ژه‌هر خاوێن ده‌كاته‌وه و له‌ش به‌شێداری ده‌هێڵێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه به خۆراكێكی باش دانراوه بۆ وه‌رزی هاوین.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.