چه‌ند هۆكارێكی سه‌ره‌كی هه‌ن كه ده‌بنه هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی شیری دایك له لایه‌ن كۆرپه‌له‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا كه دایكه‌كه دیه‌وێت و مه‌به‌ستیه‌تی منداڵه‌كه‌ی به‌شیری خۆی گه‌وره بكات، به‌لام منداڵه‌كه شیری دایكی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و شیری قوت‌و ده‌خوات.
له گرنگترین هۆكاره‌كانیش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
- یه‌كێك له هۆكاره‌كان گۆڕانه له تامی شیری دایك، به‌هۆی هه‌ندێك خواردنه‌وه له لایه‌ن دایكه‌كه‌وه كه پێشتر خواردوویه‌تی وه‌ك خواردنی زۆر تون و تیژ، هه‌ر بۆیه زۆر گرینگه دایكان ئاگاداری خواردنه‌كانیان بن.
- گۆڕانكاری له هۆڕمۆنه‌كاندا، چونكه ورده ورده سوڕی مانگانه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه یان توشی ئازار ده‌بێت به‌هۆی نایه‌كسانی و گۆڕانكاری له هۆڕمۆنه‌كاندا، كه ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی كات ده‌بێته هۆكار تێكدانی تامی شیره‌كه‌ی.
- زۆر كات منداڵ سه‌رمای بووه و لوتی گیراوه، هه‌ربۆیه ته‌نگه نه‌فه‌س ده‌بێت و شیر ناخوات، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته‌ش دایكان ده‌توانن به تێكه‌ڵكردنی چه‌ند دڵۆپێ ئاو و خوێ به كلێنسێك لوتی منداڵه‌كه پاك بكه‌نه‌وه پێش پێدانی شیر.
- هه‌ندێك جار توشبوون به ئازاری گوێ و سك و به‌شه‌كانی دیكه‌ی له‌شه‌وه منداڵ شیر ناخوات، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته‌ش پێویسته پزیشكی تایبه‌تی منداڵانن منداڵه‌كه ببینێت و چاره‌سه‌ری بۆ دابنێت.
- هۆكارێكی دیكه كه واده‌كات منداڵ شیری دایك نه‌خوات بریتییه له بوونی برین و هه‌وكردنی ده‌می منداڵه‌كه، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی شیره‌كه ڕه‌تبكاته‌وه و نه‌یخوات.
- هۆكارێكی سه‌ره‌كی دیكه بریتیه له‌وه‌ی كاتێك كه منداڵ له دایك ده‌بێت، خێرا فێری شیری قوت‌و ده‌كرێت، به‌مه‌ش دواتر شیری دایكی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه. سه‌رچاوه/ زانیاری ته‌ندروستی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.