سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران، حه‌شمه‌توڵا فه‌لاحه‌ت پیشه رایگه‌یاند كه ئه‌وان په‌یامی ئه‌وه‌یان به ئه‌مریكا گه‌یاندووه كه ھیچ لایه‌نێك براوه نابێت له ھه‌ر جه‌نگێكی دژ به ئێران.
فه‌ڵاحه‌ت پیشه له باره‌ی زیادبوونی گرژییه‌كانی ناوچه‌ی كه‌نداو و لێدوانه تونده‌كانی لایه‌نه‌كان دژ به یه‌كتری، له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و په‌یامه‌ی بڵاوكرده‌وه كه بۆ ئه‌مریكایان ناردووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێران له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا و ئه‌و لایه‌نانه‌ی ھه‌وڵی نێوه‌ندگیری ده‌ده‌ن گوتی: "ھیچ لایه‌نێك براوه‌ی ھه‌ر جه‌نگێكی دژ به ئێران نابێت به‌ڵام دۆڕاوان زۆر ده‌بن. ئه‌و نێوه‌ندگیرانه‌ی كه خاوه‌نی ویژدانن ئه‌م په‌یامه‌یان به حكوومه‌تی ئه‌مریكا گه‌یاندووه. به‌ڵام ھه‌وڵه‌كانی خستنه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی له‌م ژینگه ده‌روونییه به‌رده‌وامه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.