ئه‌مڕۆ به به‌شداری زیاتر له ١١٥ ھه‌زار قوتابی قۆناغی ١٢ی ئاماده‌یی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی، تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ له ھه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زیاتر له چوار ھه‌زار ھۆڵ بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان و ٢٧ ھه‌زار چاو‌دێر له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه دابینكراوه.
ھه‌روه‌ھا سبه‌ی دووشه‌ممه تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی قۆناغی نۆی بنه‌ڕه‌تی ده‌ست پێ ده‌كات و له ھه‌رێمی كوردستان زیاتر له ١١٨ ھه‌زار قوتابی به‌شداری ئه‌و پڕۆسه‌یه ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.