له كاتی چوونی تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری و شارستانی و پۆلیسی داقوق بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه بۆمبێكی چێندراو پێیاندا ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه قوربانی لێكهوتهوه.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له پۆلیسی داقوق به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: دوای چوونی تیمه‌كانمان بۆ به‌هاناوه چوونی جوتیاره كورده‌كان، له نزیك گوندی عه‌ره‌ب كویی بۆمبێكی چێندراو به هێزه‌كانماندا ته‌قییه‌وه و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش كارمه‌ندێكی پۆلیس به ناوی " هاوكار خه‌لیك عه‌تار كاكه‌یی" ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا و دوو پۆلیسی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه له شاره‌دێی عه‌باسییه‌ی سه‌ر به قه‌زای حه‌وێجه دوای ئه‌وه‌ی ئاگر له خه‌رمانی جوتیاران به‌ر ده‌درێ، بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری ده‌غڵ و دانه‌كه جوتیاره‌كان به‌ره‌و كێڵگه‌كانیان ده‌چن و له كاتی نزیك بوونه‌وه‌یان له ئاگره‌كه بۆمبێكی تری چێندراو ده‌ته‌قێته‌وه و له باره‌ی زیانه گیانییه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی حه‌وێجه ڕایگه‌یاند: له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه 6 جوتیاری عه‌ره‌ب گیانیان له‌ده‌ستداوه.
شایه‌نی باسه هه‌ر شه‌وی ڕابردوو له لایه‌ن كهسانس نه‌ناسراوه‌وه ئاگر له ده‌غڵ و دانی جوتیاره توركمانه‌كانی گوندی "به‌شیر" له باشووری كه‌ركوك به‌ردرا.
ماوه‌ی زیاتر له حه‌فته‌یه‌كه ده‌سته‌یه‌ك دروست بوه و ئاگر له پوش و پاوان و ده‌غڵ و دانی جوتیارانی كه‌ركوك و ده‌ورووبه‌ری به‌رده‌دات و به‌هۆیه‌وه سه‌دان دۆنم له ده‌غڵ و دانی جوتیاران سووتاون و زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره‌ی ماددی و گیانی لێكه‌وتۆته‌وه و جوتیاران و هاوڵاتیانی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ریشی له دروستبوونی ئه‌و دیارده‌یه نیگه‌رانن و داواده‌كه‌ن حكومه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌كان به هانایانه‌وه بچن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.