فه‌رمانگه‌ی ده‌رگاکانی مزگه‌وتی حه‌رام سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مزگه‌وته‌كه به ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی سعوودیه‌ی راگه‌یاندووه له ١٠ رۆژی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زاندا به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر ده‌روازه سه‌ره‌كییه‌كان و ئاسانكاری بۆ ئه‌و موسڵمانانەی سه‌ردانی ئه‌وێ ده‌كه‌ن ٧٤ ده‌رگای دیكه‌ی مزگه‌وته‌كه‌یان كردۆته‌وه.
به‌مجۆره‌ش ژماره‌ی ده‌رگا كراوه‌كان بۆ پێشوازیکردن له موسڵمانان بووه‌ته ١٧٠ ده‌رگا.
به‌پێی داتا فه‌رمییه‌كان له مانگی ره‌مه‌زاندا نزیكه‌ی ٤٥ ملیۆن موسڵمان سه‌ردانی خاكی پیرۆز ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.