چه‌وری جگه‌ر له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی بڕێكی زۆر چه‌وری دروست ده‌بێت، به‌گشتی دوو جۆر نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ر هه‌ن، بریتین له نه‌خۆشی جگه‌ری كحوولی (ALD) یان نه‌خۆشی نۆنالكه‌هۆلیك (NAFLD)، ئه‌م نه‌خۆشیانه جگه‌ری مرۆڤ تووشی كاره‌ساتی گه‌وره ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو خۆتانی لێ نه‌پارێزن، یان به ڕێگه‌ی سروشتی چه‌وری جگه‌ر له‌ناو نه‌به‌ن.
نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه
له‌سه‌ره‌تا دا هیچ نیشانه‌یه‌ك له كه‌سی تووشبوو ده‌رناكه‌وێ، كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له جگه‌ر ته‌نیا به پشكنین و تاقیكردنه‌وه‌ی پزیشكی ڕوون ده‌بێته‌وه، جیا له‌وه‌یش چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له چالاكیه‌كانی له‌شدا ڕووده‌دات، گرنگترینیان ئه‌وه‌یه كه قه‌باره‌ی جگه‌ر له ئاستی خۆی گه‌وره‌تر ده‌بێ و هه‌وكردن به‌هۆی زۆری چه‌وری له جگه‌ر دروست ده‌بێت و ئاره‌زووی خواردنتان نامێنێ و ئازار له سك دا دروست ده‌بێت.
چاره‌سه‌ری چه‌وری جگه‌ر
تا ئێسته چاره‌سه‌رێكی دیاریكراو نییه، بۆ له‌ناوبردنی چه‌وری جگه‌ر، به‌شێوه‌ی ده‌رمان یان نه‌شته‌رگه‌ری، بۆیه ئه‌مه گرفتێكی گه‌وره‌یه و ڕووبه‌ڕووی زۆر كه‌س ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌یش دا، چاره‌سه‌ری سروشتی له‌ناوبردنی چه‌وری جگه‌ر هه‌یه، كه به ته‌واوی ڕێگه له دروستبوونی چه‌وری جگه‌ر ده‌گرێ و چه‌وری جگه‌ریش له‌ناو ده‌بات، كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: ئاوی لیمۆ: پره له دژه‌ئۆكسید تێكه‌ڵ كردنی نیو لیمۆی گوشرا له‌كه‌ڵ كوپێك ئاودا یارمه‌تی تواندنه‌وه‌ی چه‌وری جگه‌ر ده‌دات، ئه‌گه‌ر رۆژانه دوو تا سێ جار، ئه‌م گیراوه‌یه بخۆنه‌وه، له‌ناوبردنی چه‌وری جگه‌ر زۆر خێراتر ده‌كات.
دووه‌م: سركه‌ی سێ‌و، له كوپێك ئاوی شله‌تێندا یه‌ك كه‌وچك سركه‌ی سێوی بۆ زیاد بكه، هه‌موو ڕۆژێك به‌ر له خواردنی ژه‌می نیوه‌ڕۆ و پێش خه‌وتن بیخۆنه‌وه، بۆ چه‌ند مانگێك له‌سه‌ر ئه‌مه به‌رده‌وام بیت، ئه‌وا به ته‌واوی چه‌وری جگه‌ره له‌ناو ده‌چێ و به كۆتا دێت.
سێیه‌م: چای سه‌وز، خواردنه‌وه‌ی سێ بۆ چوار كوپ چای سه‌وز له رۆژێكدا، یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر ده‌دا، چونكه چای سه‌وز بڕێكی زۆر دژه ئۆكسیدی تێدایه و یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی له‌ش ده‌دات، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌وری جگه‌ریان هه‌یه زۆر به‌سوود و كاریگه‌ره.
چواره‌م: تێكه‌ڵه‌ی شیر و زه‌رده‌چه‌و، به كاریگه‌رترین خۆراك داده‌نرێت كه یارمه‌تی توانه‌وه‌ی چه‌وری جگه‌ر ده‌دات، تێكه‌ڵكردنی یه‌ك یا دوو كه‌وچك زه‌رده‌چه‌وه له‌گه‌ڵ كوپێك شیری گه‌رم و خواردنه‌وه‌ی ئه‌م گیراوه‌یه پێش نووستن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی دژه هه‌وكردنی زۆر به‌هێز ده‌بێ، ڕێگه له هه‌وكردنی جگه‌ره و كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له جگه‌ر ده‌گرێ.
سه‌رچاوه/ دكتۆری ئۆنلاین
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.