رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایدهگهێنێت ، 2 مێرمنداڵ لە شارەکانی هەرسین و بۆکان کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
رێكخراوی هه‌نگاو رایدهگهێنێت مێرمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵ لە ئاوایی”بەردە زەرد”ی بۆکان بە ناوی “مەسعود ڕەسوڵپور” خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووه، مەسعود دوای ئەوەیکە داوای لە بنەماڵەکەی کردووە ماتۆرێکی بۆ بکڕن و بەقسەیان نەکردوە، کۆتایی بە ژیانی هێناوە.
رێكخراوی هه‌نگاو ده‌شڵێت ، لاوێکی دیكه ته‌مه‌ن 17 ساڵان لە شاری هەرسین بە هۆی کیشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەواڵنێری هەنگاو لە شاری هەرسین ناسنامەی ئەو لاوەی “ئارەش موحیبی” ڕاگەیاندووە کە لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.