یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی تۆماس تۆخێلی ڕاهێنه‌ره ئه‌ڵمانیه‌كه‌ی درێژكرده‌وه
یانه پاریسیه‌كه ڕۆژێك دوای ته‌واوبوونی ململانێكانی خولی فه‌ڕه‌نساو له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه گرێبه‌ستی تۆخێلی تا 30 ى حوزه‌یرانی 2021 درێژكردۆته‌وه
لای خۆشیه‌وه تۆخێل به ماڵپه‌ری یانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند كه خۆشحاڵه‌و شانازی ده‌كات به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ پیی ئێس جی، ڕاهێنه‌ره‌كه سوپاسی سه‌رۆك و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی پاریس سانجێرمانی كرد بۆ ئه‌و متمانه‌یه‌ی پێیان به‌خشی
به‌ڵێنیشیدا هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی یانه‌كه‌و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی شایسته به پاڵپشتی هانده‌ران بخاته‌گه‌ڕو دڵنیایی خۆشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش له‌به‌رده‌م تیپه‌كه‌ی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا دایه
جێگای باسه تۆخێلی ته‌مه‌ن45 ساڵ له هاوینی پارساڵ بووه ڕاهێنه‌ری پاریس سانجێرمان و نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی لیگاوه‌نی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا برده‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.