بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، سزا حەوت ساڵ بەندکردن بۆ وەزیری پێشوتری رۆشنبیری دەردەچێت.
وهزیری پێشووی رۆشنبیری عێراق، ئهسعهد هاشمی سهر به حزبی ئیسلامی، له لایهن دهستهی دهستپاكییهوه تۆمهتبار كراوه و سزای حهوت ساڵ زیندانی بهسهردا سهپێنراوه.
فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند: سزای حەوت ساڵ بەندکردن بۆ ئەسعەد هاشمی وەزیری پێشوتری عێراق دەرچووە، بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی بەهەدەردانی سامانی گشتی و زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی گشتی.
ئاشکرای کردووە؛ دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای حەوت ساڵ بەندکردنی بە شێوەی غیابی بۆ ئەو وەزیرە دەرکردووە، ئەوەش بەهۆی دابەشکردنی چەکی جۆراوجۆر بەبێ هۆیەکی قایلکەر.
دەستەی دەستپاکی رایگەیاندووە: بڕیارەکەی دادگا رۆژی هەشتی مانگی داهاتوو پلەی کۆتایی وەردەگرێت، بەپێی ماددەی (340) لە یاسای سزادانی عێراقی، کە جگە لە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباری هەڵاتوو دەست بەسەر ماڵ و موڵکی گواستراوە و نەگواستراوەشیدا دەگیرێت.
ئاماژەی بەوەکردووە؛ لەکاتی وەرگرتنی پلەی کۆتایی حوکمەکە، لایەنی سکاڵاکار (وەزارەتی رۆشنبیری) دەتوانێت لە دادگای مەدەنی داوای قەرەبوو بکاتەوە بەرامبەر ئەو زیانانەی بەریکەوتووە.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.