له ئەنجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو، له ناوچه‌ی ره‌بیعه‌ی سه‌ر سنووری عێراق و سووریا، پێنج كەس گیانیان له‌ده‌ستدا و هەشتی دیكەش بریندار بوون.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی رەبیعە لە پارێزگای نەینەوا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە و 13 کەس کوژران و برینداربوون.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی میدیا عێراقیەكان ته‌قینه‌وه‌كه له ناو بازاری گوندی عهوێناتی سه‌ر به ره‌بیعه روویداوه و ژمارەی قوربانییەكانیش لەزیادبوونە بەهۆی سەختی برینەكانی بەشێك لەبرینداران.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.