حزبە کوردستانییەکانی شاری کەرکووک راگەیەندراوێکی هاوبەش لەبارەی بارودۆخی ناهەمواری شارەکە، بڵاو دەکەنەوە هاتووه، دۆخی ئەمنی ناوچەکانی دهرهوهی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ناجێگرە و ناوچەکە بەگشتی لەژێر هەڕەشەی تەعریبکردن دایە.
حزب و لایەنە کوردییەکانى کەرکوک داوای نەمانی دیاردەی عەسکەرتاریەت دەكەن لە شارەكە و نیگەرانی خۆیان نیشاندەدەن لەدوای خیانهتی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، دۆخی ئەمنی ناوچەکانی دەروەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ناجێگرە و ناوچەکە بەگشتی لەژێر هەڕەشەی تەعریبکردن دایە. بۆ ئەو مەبەستەش پەیام ئاراستەی حكومەتی عیراق دەكەن.
ئەو داواكارییەی حزبە كوردییەكان لە كۆبونەوەیەكدا هات كە ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەندراوەکەدا، بڵاو کراوەتەوە حزبە کوردستانییەکانی کەرکووک رایانگەیاندووە، ”بارودۆخی کەرکووک بەرەو ئاقارێکی باش ناڕوا و شەپۆڵێک لە پرۆسەی تەعریب و هێرشکردنە سەر کوردان، دەستی پێ کردووە.
شوان محەمەد، لێپرسراوی حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان رایگهیاند: باسمان لەو دەستدرێژیانە كرد كە دەکرێنە سەر ناوچە کوردستانییەکان و بەروبومەکانی جوتیاران دەسوتێنرێن، دەبێت حکومەتى عیراق هەست بە بەرپرسیارێتى بکات و قەرەبووی تەواوی زیانلێکەوتووان بکاتەوە.
خاڵێکى دیکەى کۆبوونەوەکە جەختكردنەوە بوو لە پێویستی چارسەرەكردنی كێشەكانی كەركوك و ناوچەكانی تری جێناكۆك بەپێی ماددەی 140ی دەستوری عیراق.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بەوەى داوا لە حکومەتى عیراقى بکرێت دیاردەى عەسکەرتاریەت لە شارەکە نەمێنێت کە لەژێر ناوى چەسپاندنى یاسادایە لاببرێت.
له كۆبوونهوهكه باس لهوهكراوه كه سەرۆک کۆماری عێراق بەرپرسە لەو بارودۆخە خراپەی کەرکووک.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.