لە قەزای شارەزوور دەستڕێژی گوللـە لە هاوڵاتییەك كراو دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە ئێوارەی ئەمرۆ كاتژمێر 4:30 خولەك تەرمی هاووڵاتییەكی 56 ساڵ بە ناوی (ع. م. م) گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانە، كە ئاسەواری سێ فیشەك بە سەرییەوە بووە.
هێمای بۆ ئەوەش كرد كە ئەو هاووڵاتییە لەناو بازاڕی "هەڵەبجەییەكان" لە شارۆچكەی هەڵەبجەی تازە دەستڕێژی گوللـەی لێكراوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو كە تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.