Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 17:33

فراکسیۆنی پارتی پاڵپشتی مافەکانی پێشمەرگە دەکات

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا
کوردستان TV
#7
100%

دوای وەستانی بەرزكردنەوەی پلەی هێزەكانی پێشمەرگە ئەمڕۆ ئاگاداركراین كە جارێكی دیكە پلە بەرزكردنەوە وەك یەكەم هەنگاو لە پلەدارەكانەوە دەستپێدەكاتەوە و ئەوانەی ساڵی ۲٠۱٦ پلەكانیان ڕاگیرابوو، واژۆ لەسەر پلە بەرزكردنەوەیان كراوە و ئامادەكاری كراوە بۆ ساڵەكانی دواتریش بكرێت. 

لێرەوە دەستخۆشی لەبیرناكەین بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە هەوڵەكانمان لەگەڵیان بۆ ئەم بابەتە ئەنجامیاندا بەدەستەوە و هاوكاربوون وە پاڵپشتی ئێمەبوون كاتێك لەسەر ئەم بابەتە گفتوگۆمان لەگەڵكردوون.

ڕاگرتنی بەرزكردنەوەی پلەی هێزەكانی پێشمەرگەو فەرمانبەران بەهۆی قەیرانی دارایی بوو، لە داهاتوو هەوڵەكانمان درێژەیان دەبێت بۆ ئەوەی ئەم مافانە بچنەوە سەر ڕێچكەی خۆیان  هەنگاو بە هەنگاو پاڵپشتی و داخوازیكاری هەموو مافەكانی خەڵك دەبین. 

فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان

2019-5-26

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.