ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 27 ى 5 ى 2019 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، قایمقامیەتی قەزای شارەزوور رایده‌گه‌ێنێت ، پاش ئەوەی دوێنێ 26/5/2019 لەناو بازاڕی هەڵەبجەییەكان هاووڵاتییەك كوژرا، لە ماوەی كەمتر لە 5 كاتژمێردا بە هەماهەنگیی بنكەی پۆلسی شارەزوور و "وارماوا" توانراوە بكوژەكە دەستگیر بكرێت.
ده‌شڵێن بكوژەكە بەپێی مادەی 406 ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر كراوە و دەست گیراوە بەسەر ئۆتۆمبێل و دەمانچەكەیدا.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.