دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ یه‌كشه‌ممه ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كانی به‌رگری و فریاكه‌وتن له ناو بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله
له‌مباره‌یه‌وه ڕائید هیوا ئه‌وبه‌ری ڕاگه‌یاند: كوژراوه‌كه ناوی "عه‌لی مه‌حه‌مه‌د مه‌حمود" ته‌مه‌ن 56ساڵانه و ئه‌فسه‌ره به پله‌ی نه‌قیب له لیوای 3ی هێزه‌كانی به‌رگری و فریاكه‌وتن، كاتژمێر 3ی خوله‌كی دوا نیوه‌ڕۆی دوێنێ یه‌كشه‌ممه 26ی 5 له ناو بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه، له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه به سواری ئۆتۆمبیلێكی جۆری پاتڕۆڵ درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و به‌هۆی به‌ركه‌وتنی 3 فیشه‌ك به‌سه‌ری ده‌ستبه‌جێ له‌ناو بازاڕه‌كه گیان له‌ده‌ستده‌دات.
ڕاشیگه‌یاند: توانیمان به ماوه‌ی كه‌متر له 5 كاتژمێر بكوه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ین و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌ی و ئۆتۆمبیله‌كه‌شی دا بگرین.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: تۆمه‌تباركه به فه‌رمانی دادوه‌ر و به مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی به‌ند كراوه و لێكۆلینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه ڕێك خراوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.