Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 22:16

حکومه‌تی هه‌رێم به‌ فه‌رمی پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزی راگه‌یاند

له‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 2ی 6 ى 2019 ده‌ستپێده‌كات
کوردستان TV
100%


 سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشووه‌كانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزی  راگه‌یاند

سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خانەوادەی شەهیدان وپێشمەرگە قارەمانەكان وهەموو موسڵمانانی كوردستان وعیراق وجیهان دەكەین بەهیواین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر وخۆشی وتەبایی ویەكڕیزی.

هەر بەم بۆنەیەوە رایدەگەیەنین پشووی جەژنی ڕەمەزان لە رۆژی یەك شەمە 2019/6/2 ـەوە دەستپێدەكات و تا رۆژی شەمە 2019/6/8 بەردەوام دەبێت و رۆژی یەك شەمە 2019/6/9 دەوامی فەرمی لە دام ودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.