له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 27 ى 5 ى 2019 ، به سه‌رپه‌رشتی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت و به‌رپرسانى دیكه‌ى پێشمه‌رگه و نوێنه‌ری وڵاتانی هاوپه‌یمان، كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌چوو.
رایده‌گه‌یه‌نن ، سه‌ره‌تا راپۆرتی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان وهه‌واڵگری له‌باره‌ی بارودۆخی ناوچه جیاجیاكانی عێراق و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و جموجوڵی تیرۆرستانی داعش خرایه ڕوو و، تیشكخرایه سه‌ر ئامار و رووداوه‌كانی ماوه‌ی رابردوو له‌و ناوچانه‌دا كه ماوه‌یه‌كه جموجوڵی تیرۆرستان زیادیكردووه و بونه‌ته هۆكاری مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه و ژیان و ئابووری خه‌ڵكی سڤیل، كه به‌م هۆكاره زه‌ره‌ر و زیانی زۆری ئابووریان گه‌یاندووه‌و دڵه‌ڕاوكێیان له هه‌ندێك ناوچه دروستكردوه.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه دواتر باس له پرۆسه‌ی مه‌شق و راهێنان به پێشمه‌رگه كرا كه له‌لایه‌ن وڵاتانی هاوپه‌یمان ئه‌نجامده‌درێ، بۆئه‌مه‌ش نوێنه‌ری ktcc ته‌ئكیدى كرده‌وه جگه له رۆژانى پشوه‌كانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان پرۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك كاره‌كانیان ناوه‌سیتێنن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشكخرایه سه‌ر بارودۆخی سوریا و دوای ساته‌كانی كۆتایی هاتن به هه‌ژمونی سه‌ربازیی داعش له‌و وڵاته.
له كۆتاییشدا چه‌ندین سه‌رنج و پێشنیاز له‌باره‌ی بارودۆخی ئه‌منی عێراق و ناوچه‌كه به گشتی له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه خرایه‌ڕوو.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.