دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵان درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و به‌هۆیه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه په‌یامنێرمان له كه‌ركوك پێی ڕاگه‌یاندین: كاتژمێر 1:50 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو له گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لی له لایه‌ن چه‌كدارێكی ده‌مامكداره‌وه به سواری ماتۆڕسكیلێك ده‌ستڕێژی گولـله كرایه سه‌ر گه‌نجێك و به هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌باره‌ی ناسنامه‌ی كوژراوهكهشهوه ڕایگه‌یاند: گه‌نجه‌كه ناوی "جومعه یوسف"ه و له‌دایكبووی ساڵی 1997ی شاری كه‌ركوكه.
ڕاشیگه‌یاند: دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و ته‌رمه‌كه‌یان بۆ پزیشكی دادی كه‌ركوك گواسته‌وه و به پێی زانیارییه‌كانیش تا ئێستا بكوژه‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه و نه‌ناسراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه ڕێكخراوه و ته‌رمه‌كه‌ش ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.