كاتژمێر 1:30 خوله‌كی ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كه‌سنه‌زان قوتابیه‌كی كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی ئیشق به هۆی ڕووداوی هاتووچۆوه گیانی له‌ده‌ستدا.
" مه‌حموود دڵشاد" قوتابی قۆناغی دووه‌می كۆڵژی ئه‌ندازیاری زانكۆی ئیشق بوو، به‌مه‌به‌ستی سه‌عی كردن له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی، شه‌و چووه‌ته ده‌ره‌وه و له‌كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی له شه‌قام ئۆتۆمبیلێك خۆی پێدا ده‌كێشێت و به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
شایه‌نی باسه شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ی خۆی به مه‌حموود دا كێشاوه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته و ده‌ستێكی نییه و ئێستاش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ڕاگیراوه.
هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی مه‌حموود تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى هه‌ژاندووه و خه‌ڵكێكی زۆر دڵگرانی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر مه‌رگی ئه‌و قوتابییه ڕاده‌گه‌ێنن.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مه‌حموود تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵی قۆناغی دووه‌می كۆلێژی ئه‌ندازیای هه‌بووه و ئه‌مه‌ش وایكردووه ته‌واوی هاوڕێ و قوتابی و هاوپۆله‌كانی دڵگرانی خۆیان ده‌رببڕن و بۆ مه‌رگی كاره‌ساتباری ناوبراو ماته‌م بگێڕن.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.