به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ى ئایارى 2019، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له سه‌ردانیكه‌ى بۆ وڵاتى ژاپۆن 4 رۆژ ده‌خایه‌نى، شینزۆ ئابێ سه‌رۆك وه‌زیرانى ژاپۆن نیازى نێوه‌ندگیریى له نێوان واشنتۆن و تاران بكات و تره‌مپیش پشتكیرى بیرۆكه‌كه‌ى كردووه.
له میانه‌ى كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیى له توكیۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى ژاپۆن، تره‌مپ له باره‌ى گرژییه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران و بڵاوكردنه‌وه‌ى سوپاكه‌ی له ناوچه‌كه رایگه‌یاند: "ئامانجى وڵاته یه‌كگرتووه‌كان گۆڕینى سیاسه‌تى تارانه نه‌ك رژێمه‌كه‌ى".
تره‌مپ هه‌روه‌ها گوتیشى: "من خه‌ڵكى زۆر ده‌ناسم له ئێران، ئه‌وان خه‌ڵكى مه‌زنن و ئێران هه‌لێكى هه‌یه تا ببێته وڵاتێكى مه‌زن له‌گه‌ڵ هه‌مان سه‌ركردایه‌تى، من ده‌مه‌وێت ئه‌وه ڕوون كه‌مه‌وه كه ئێمه ئامانجى گۆڕینى سیاسه‌تى تارانین نه‌ك رژێمه‌كه‌ى، له درێژه‌ى قسه‌كانى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه ئه‌و وابیر ده‌كاته‌وه رێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران به دوور نازانێت".
به گوێره‌ى هه‌واڵه‌كه، شینزۆ ئابێ سه‌رۆك وه‌زیرانى ژاپۆن نیازى نێوه‌ندگیریى له نێوان واشنتۆن و تاران ده‌كات و تره‌مپیش پشتگیرى بیرۆكه‌كه‌ى كردووه و مانگى داهاتوو سه‌رۆك وه‌زیرانى ژاپۆن سه‌ردانى ئێران ده‌كات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌رپرسێكى باڵاى دیبلۆماسى ئێران رۆژى یه‌كشه‌ممه 26ى ئایارى 2019، رایگه‌یاند: تاران ئاماده‌یه دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانى كه‌نداو بكات به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه دانوستانى راسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكه‌ن و گوتیشى تاران چۆك بۆ داواكانى ئه‌مریكا نادات.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.