له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی گرووپه‌كانی جامی جیهانی خوار ته‌مه‌نی بیست ساڵان هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئیتالیا به‌گۆلێك سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر لاوانی ئیكوادۆر به‌ده‌ست هێنا، تاكه گۆڵی یاریه‌كه یاریزان ئه‌ندریا بینا مۆنتی له‌خوله‌كی پانزه‌ی گێمی یه‌كه‌م تۆماركرا، به‌درێژایی ماوه‌ی یاریه‌كه ئیكوادۆر زۆر هه‌وڵیدا ئه‌نجامی یاریه‌كه بگۆرێت، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو، به‌مجۆره كۆی خاڵه‌كانی ئیتالیا بووه شه‌ش خاڵ و له‌پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م دێت، ژاپۆنیش به‌چوار خاڵ له‌خانه‌ی دووه‌م.
ئیتاڵیا سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر ئیکوادۆر تۆمار کرد
له‌جامی جیهانی لاوان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.