Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:33

ئێران: بە ئەمریکامان راگەیاندووە هیچ لایەنێک لە جەنگ سەرکەوتوو نابێت

تادێت گرژی و ئاڵۆزییەكانیان په‌ره‌ده‌سێنێت
کوردستان TV
#11
100%

سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نیشتیمانی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، تاران بە واشنتنی راگەیاندوە، لە ئەگەری ئەنجامدانی جەنگ بۆ سەر ئێران، هیچ لایەک سەرکەوتوو نابێت.

حیشمەتوڵا فەلاحەت پیشە، سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نیشتیمانی لە پەرلەمانی ئێران  لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هەواڵی RTی رووسی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، ئەمریكییەكان لە لایەنی دەروونییەوە ئامادە نین بۆ ئەنجامدانی جەنگ، ناشبێت ئێران بكەوێتە داوی جەنگەوە.

سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، تاران لە ڕێگەی ناوبژیوانەوە ئاگاداری واشنتۆنی کردووەتەوە، کە لە جەنگدا هیچ لایەک سەرکەوتوو نابێت.

سەبارەت بە بڵاوكردنەوە و زیاتركردنی هێزە سەربازیەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە كەنداوی عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فەلاحەت پیشە گوتی، ئەو رەفتارە بە مەبەستی ئەنجامدانی جەنگی دەروونییە لەگەڵ ئێران.

ئەوەش لەكاتێكدایە، تادێت گرژی و ئاڵۆزییەكانی  نێوان ئێران و ئەمریکا پەرەسەندنی زیاتری بەخۆوە ده‌بێنێت و هەڕەشەی بەکارهێنان و هێرشکردنە سەر یەکتریان ده‌كرێت.

پ: سامان زاهیر

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.