ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره رایگه‌یاند كه به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكه‌یان و به‌ده‌ستهێنانی سه‌رجه‌م شایسته‌كان بۆ ئه‌و پارێزگایه.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره جه‌خت ده‌كاته‌وه كه پرسی به‌هه‌رێمبوونی پارێزگاكه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه یه‌كلا بووه‌ته‌وه و ئه‌و بڕیاره له‌پێناوی ئه‌وه‌دایه كه پارێزگای به‌سره به‌ركه‌وته‌ی ته‌واوه‌تی خۆی مسۆگه‌ر بكات.
عه‌لی یوسف فه‌یاز به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره به ماڵپه‌ری سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاندووه كه (22) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن داوایه‌كیان ئیمزا كردووه بۆ گۆڕینی پارێزگای به‌سره بۆ هه‌رێم، ئه‌و ژماره‌یه‌ش زۆر زیاتره له رێژه‌ی زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن له‌كاتێكدا كه ئه‌و پرسه پێویستی به ئیمزای (12) ئه‌ندام هه‌یه.
گوتیشی: ئه‌و بڕیاره له‌پێناوی ئه‌وه‌دا بوو كه پارێزگای به‌سره شایسته و به‌ركه‌وته‌ی ته‌واوی خۆی مسۆگه‌ر بكات و داواكارییه‌كه‌ش خراوه‌ته به‌رده‌م ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ته‌واوكردنی رێكاره پێویسته‌كانی دیكه.
و: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.