ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌بژێریت.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (6)ی ئاسایی رۆژی سێشه‌مه رێكه‌وتی 2019/5/28ی راگه‌یاند، كه تیایدا هاتووه..
به‌پێی حوكمی برگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م) له مادده‌ی (16) و برگه‌ی (سَییه‌م) له مادده‌ی (18) و برگه‌كانی (یه‌كه‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (54) و مادده‌كانی (47، 52، 55، 57،56) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 2019/5/28 به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خستنه‌ڕوو و هه‌ڵبژاردنی پاڵێوراوه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌پێی حوكمی خاڵی (5 و 6)ی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (4) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2019، (یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان-عێراق و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تا په‌سندكردنی ده‌ستوور).
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ /رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.