ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 8 ی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا به‌هۆی بوونی بنكه و باره‌گای په‌كه‌كه چیای كوریسیان بۆردوومان كرد، كه ده‌كه‌وێته نێوان قه‌زای پشده‌ر و ماوه‌ت.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه په‌كه‌كه ژماره‌یه‌ك بنكه و باره‌گای له قه‌ندیله‌وه گواستۆته‌وه بۆ چیای كوریس و چیا و شاخه‌كانی قه‌زای ماوه‌ت، به‌و هۆیه‌شه‌وه ناوه ناوه فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا ئه‌و ناوچه و ده‌ڤه‌رانه بۆردوومان ده‌كه‌ن.
به‌هۆی دووره‌ده‌ستی و پچڕانی په‌یوه‌ندی به‌هۆی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه تا ئێستا زانیاری ده‌رباره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زاندراوه.
فازل عومه‌ر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.