Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 09:47

ژاپۆن.. هێرشبه‌رێک به‌ چه‌قۆ 17 که‌سى کرده‌ قوربانى

له‌ تۆكیۆى پایته‌ختى وڵاتى ژاپۆن
ژاپۆن.. هێرشبه‌رێك به‌ چه‌قۆ 17 كه‌سى كرده‌ قوربانى
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 28ى ئایارى 2019، له‌ تۆكیۆى پایته‌ختى وڵاتى ژاپۆن هێرشبه‌رێك به‌ دوو چه‌قۆوه‌ هێرشى كرده‌ سه‌ر قوتابیان له‌ یه‌كێك له‌ وێستگه‌كانى پاس و به‌هۆیه‌وه‌ خوێندكارێكى كچی ته‌مه‌ن 12 ساڵ و پیاوێكى ته‌مه‌ن 39 ساڵ كوژران و 15 قوتابى تر كه‌ هه‌موویان كچن برینداربوون.

به‌پێى هه‌واڵى میدیاكانى ژاپۆن كچه‌كان ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 6 بۆ 12 ساڵ ده‌بن و قوتابى قوتابخانه‌ى كاسۆلیكیى تایبه‌تن له‌ شارى كاواساكى له‌ باشوورى تۆكیۆ، له‌كاتى سه‌ركه‌وتنیان بۆ نێو پاسه‌كه‌ هێرشبه‌ره‌كه‌ په‌لامارى قوتابییه‌كانى داوه‌.

هاوكات پۆلیسى شارى كاواساكى رایانگه‌یاند: 15 قوتابى و ئافره‌تێك بریندارن و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراون و كچێكى ته‌مه‌ن 12 ساڵ و پیاوێكى ته‌مه‌ن 39 ساڵیش كوژراون .

هه‌روه‌ها كه‌سه‌ هێرشبه‌ره‌كه‌ پاش هێرشكردنه‌كه‌ى بۆ سه‌ر قوتابییه‌كان به‌چه‌قۆ ملى خۆى بریندار كردووه‌ و به‌بێ هۆشی ده‌ستگیركراوه‌ و دواتر به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌ی گیانى له‌ده‌ستدا.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى پۆلیس هێرشبه‌ره‌كه‌ خه‌ڵكى كاواساكى بووه‌ و ته‌مه‌نى نزیكه‌ی 50 ساڵ ده‌بوو و تا ئێستاش هۆكاری هێرشكردنه‌كه‌ نه‌زانراوه‌. 

جێى ئاماژه‌یه‌ پێشووتر نموونه‌ى ئه‌م جۆره‌ هێرشانه‌ له‌ ژاپۆن هه‌بووه‌، له‌ ساڵى 2016 شارۆچكه‌یه‌كى بچووك له‌ نزیك تۆكیۆ پیاوێك به‌ چه‌قۆ هێرشى كرده‌ خانه‌یه‌كى به‌ساڵاچووان و 19 نه‌خۆشى له‌خه‌ودا كوشت.

له‌ ساڵى 2001 له‌ ئۆساكا 8 منداڵ كوژران له‌لایه‌ن پاسه‌وانی قوتابخانه‌كه‌یان و هه‌روه‌ها له‌ ساڵى 2010 زیاتر له‌ 12 كه‌س برینداربوون له‌ پاسێكى قوتابخانه‌و و پاسێكى ڕێبواران له‌ قه‌راغ شارێكى تۆكیۆى پایته‌ختى ژاپۆن. 


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.